به‌یانیه‌كى سه‌یر

هەینی, 01 JANUARY 2010 09:26

كه‌ژان ره‌حمان
له‌وآ ده‌ژیام
له‌باوه‌شى
ژنه‌ پایزیَكى هه‌ژاردا
پرچى زه‌ردء
چاوه‌كانى وه‌كوئاسمان
شینى كالڕ بوون
له‌م زه‌ردیه‌دا كه‌من سه‌وزم
به‌ته‌نها له‌كات ده‌ترسم
خۆ پیَت وتم

له‌به‌رتۆهه‌مووشت ده‌كه‌م
ده‌ى له‌به‌ر من
به‌كات بڵآ
باده‌ست له‌رِوخسارم نه‌دات
ئیلاقه‌ى رِه‌نگى
پرچمى نه‌بیَت
ته‌نها ئه‌وه‌..
به‌كات بڵآ
با لیَم نزیك نه‌بیَته‌وه‌
ئه‌و به‌یانیه‌ى
كه‌ مانگ له‌ئاسماندا مابوو
خۆریش هه‌ڵهات
ئه‌و به‌یانیه‌ى
بۆیه‌كه‌م جار
مانگء خۆر یه‌كتریان بینى
جگه‌ له‌من
هیچ كه‌سیَك پیَى سه‌یرنه‌بوو
له‌م لاوازیه‌مدا
چ هیَزیَكت پآ به‌خشیمء
چ سه‌وزیه‌كى بآ ویَنه‌ت
له‌مندا چاند
منت كرده‌ تابلۆیه‌ك
كه‌ بارانیش نه‌مشواته‌وه‌